نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى شیعه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مریكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا بۆئه‌وه‌ى بودجه به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا له په‌رله‌مانه تێپه‌ڕێت و رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
عالیه نوسه‌یف به‌رله‌مانتارى شیعه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى مه‌علومه‌ى عێراقى، باسى له‌وه كردووه ئه‌مریكا ده‌ستده‌خاته كاروبارى پڕۆژه یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ ئامانجى سه‌ره‌كى ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه بودجه‌كه جارێكى تر ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت نه‌كرێته‌وه و له په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاى په‌سه‌ند بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا بكات.
نوسه‌یف وه‌ك چه‌ندان جارى تر دژایه‌تى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ لایه‌نه شیعه‌كانى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له ناو باره‌گاى ره‌وتى حیكمه كۆبوونه‌ته‌وه و باس له بودجه ده‌كه‌ن.
له لێدوانه‌كانی لایه‌نه شیعه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان به‌نیازن زه‌برێكى تر‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.