نوچه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانى ماسێى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردمانى گه‌لیى بازێیان كردووه له سنوورى ناحیه‌كه‌یان به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
سەربەست سەبرى، بەڕێوەبەرى ناحیەى کانى ماسێی سەر بە قەزایى ئامێدى به رووداوى راگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 11:20 فڕۆکەکانى تورکیا “دووجار بۆردوومانى گەلیى بازێی سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدیان کردووە”.
سه‌ربه‌ست سه‌بڕى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بۆردمانه‌كه‌ى توركیا هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه و به‌ڵام ترسێكى زۆرى بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروست كردووه.