شلێر سەعید، تایبەت بە نوچەنێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان پێشبینى ده‌كات سه‌ره‌تاى مانگى شوبات قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “ئێمە وەك لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لەکردنەوە قوتابخانەکان دەکەین. دەبێت ئەو ماوەیەی بە فیڕۆچووە قەرەبوو بکرێتەوە بە مەرجێک شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابین بکرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی” له‌به‌ر دوو هۆكار قوتابخانەكان ناكرێنەوە یەكیان لەبەر مەترسی كۆرۆنا و دووەمیان نەدانی مووچەی مامۆستایان”.
سەبارەت بەوەی لیژنه‌كه‌یان پێشنیازى چییە بۆ كردنەوەی قوتابخانه موسلیم عەبدوڵا گوتی، ” پێشنیارمان کردووە دەبێت پشووەکان لە پرۆسەی پەروەردەدا لاببرێت، تا بتوانن ئه‌و وانانەی بەفیرۆ چووە قەرەبوو بكرێنەوە، چونكە تا ئێستا پەروەردە بەته‌مای ئەوە نییە پرۆگرامى خوێندن كورت بكاتەوە”
ئەو پەرلەمانتارە لە كۆتایی قسەكانی بۆ نوچەنێت ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەکرێت کردنەوەی دەرگایی قوتابخانەکان بکەوێتە سەرەتایی مانگی شوبات.