نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئیلاف له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه له‌سه‌ر 22 به‌رپرسى گه‌نده‌ڵى حكوومى، به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕى 150 ملیار دۆلار بۆ ده‌وڵه‌ت بگێڕنه‌وه ئه‌وا ده‌ستگیر نه‌كرێن.
رێككه‌وتنێك كه به ناچاریى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ ده‌كرێت و پاڵنه‌ره‌كه‌یشى قه‌یرانى دارایى عێراقه.
چه‌ند رۆژێكه باس له‌و رێككه‌وتنه ده‌كرێت پێشتر رۆژنامه‌ى مه‌دا و چه‌ندان رۆژنامه‌ى تر‌ى عێراقى باسیان كردووه، دواجاریش ئیلاف له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت راپۆرتى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه له هاوینى رابردوو له‌لایه‌ن كازمییه‌وه پێكهێنراوه، 22 به‌رپرسى باڵاى حكوومه‌ت ده‌گرێت و ناوه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نێ، مه‌رجى به‌ردانى ئه‌وان گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه كه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌یان كردووه، نزیكه‌ى 150 ملیار دۆلار ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن ئه‌و پاره‌یه بگێڕنه‌وه ئه‌وا ئازاد ده‌كرێن.