ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر حه‌مە
لە هەواڵێکی سکای نیوز هاتووە کیم کارداشیان خانمە نمایشکاری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و کانیی ویست گۆرانیبێژی راپ كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك هاوسه‌رى یه‌كتربوون، جیابوونەوە.
کانیی ویست و کارداشیان لە ساڵی ٢٠١٤ هاوسەرگیرییان کردووە، خاوەنی چوار منداڵن. کانيی ویست تا کاتى جیابوونەوەکەی، ژیانی لە کێلگەکەی خۆی بردۆتە سەر کە نرخەکەی ١٤ ملیۆن دۆلارە.
کانیی ویست روونی کردەوە، بەهۆی ئەو کێشانەی به‌رده‌وام له‌ناو خێزانه‌كه‌یان روودەدەن، بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى داوه. باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارداشیان دژى جیابوونه‌وه بووه، بۆیه بڕیاره‌كه‌یان دواكه‌وتووه.
سكاى نیوز باسى له سامانى ئه‌و دوو كه‌سه به‌ناوبانگه كردووه و گوتوویه‌تى سامانى كانیى ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاره و سامانه‌كه‌ى كیمیش زیاتر له 900 ملیۆن دۆلاره.