نوچه‌نێت
دواى وه‌ستانى زیاتر له مانگێك، خۆپێشاندانه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه و خۆپێشانده‌ران كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به هاوشێوه‌ى سه‌رۆكه‌كانى تر به “درۆكردن” تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دۆسیه‌ى كوشتنى خۆپێشانده‌ران و رفاندنیان هیچ ئه‌نجامێكى لێكۆڵینه‌وه‌كانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، له رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه و خۆپێشاندانه‌كان به به‌غدا و ناسرییه و چه‌ند شارێكى تر‌ى عێراق به توندى ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، هێزه عێراقییه‌كان فیشه‌ك و گازى فرمێسكرێژیان له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارهێناوه.
هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێ، له گردبوونه‌وه‌كان وخۆپێشاندانه‌كانى شه‌وى رابردوو خۆپێشانده‌ران كازمیان به “درۆزن” وه‌سف كردووه، چونكه له دۆسیه‌ى كوشتن و رفاندنى خۆپێشانده‌ران و چالاكوانان هیچ ئه‌نجامێكى رانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى پزیشكى ژماره‌ى كوژراوه‌كان له خۆپێشاندانه‌كانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 711 كه‌س و زیاتر له 27 هه‌زار كه‌سیش بریندارن و 23 چاڵاكوان و خۆپێشانده‌ریش تا ئێستا شوێنبزرن.
خۆپێشاندانه‌كانى عێراق له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارودۆخى ئابوورى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاریى و هه‌ژاریى ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.