شلێرسەعید، تایبەت بەنوچەنێت
له‌كاتێكدا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران رێواز فایه‌قى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ته‌واوى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه كه‌وتووه‌ته ژێر ركێفى حكوومه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “پارتیش گله‌یى له دكتۆره رێواز ده‌كات و گوایه نه‌رمى له‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن نواندووه”.
دوێنێ له دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، زیاتر له 10 په‌رله‌مان قسه‌یان كرد و ره‌خنه‌یان گرت له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان وه‌ك پێویست ناكات وره‌خنه‌كانیش زۆرترینیان ئاراسته‌ی رێواز فایه‌ق كرا.
ئایا فراكسیۆنی یه‌كێتی پێیوایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌وتووه‌ته ژێر ركێفی حكوومه‌ت وه‌ك په‌رله‌مانتاران گوتیان؟ ئایا به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دانیشته‌كان و ئه‌دای رێواز فایه‌قى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ته‌واو ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتییه یانیش فراكسیۆنی یه‌كێتیش تێبینی هه‌یه؟
شیرین یونس لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە بەنوچەنێتی راگەیاند، “دەربارەی ڕەخنەکان لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەنجامنەدانی دانیشتن ئەوا من پێموایە حەقی خۆیەتی لەسەر هەموو بابەتێک دانیشتن بکرێ بەڵام دەبێ میلەت ئەوە بزانێ کە هەر دانیشتنێک ئامانجی خۆی نەپێکێ و نەگاتە ئەنجامی باش ئەوا ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێتەوەو دەبێتەهۆی شکانی قسەی تەواوی پەرلەمانتاران، بۆیە پێویستە حەکیمانە بڕوانینە کاری پەرلەمانی نەک عاتفیانە”
شیرین له لێدوانه‌كه‌ى گوتیشی، “ئەوە هەرگیز راست نییە كە پەرلەمان کەوتبێتە ژێر ڕکێفی حكوومەت بەڵکو سەرۆکی پەرلەمان دەبێ بەیەک مەسافە لەنێوان هەموو فراکسیۆنەکان بوەستێ و هەرواشی کردووە و هەربۆ نمونە دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گلەیی لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کە گوایە نەرمی دەنوێنێ بۆ ئۆپۆزسیۆن، بۆیە نابێ بێویژدانانە قسەبکرێ و هەر فراکسیۆنێک بیەوێ سەرۆکی پەرلەمان لایەنگیری ئەو بکات” .
شیرین یونس دەربارە گلەیی یەکێتی لە دکتۆرە ڕێواس ،دەڵێت ” یەکێتی سیاسەتی گشتی ئەوەیە کە هەرچی شتێک بڕژێتە ڕووباری خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک ئەوا پێویستی بەوە نییە بگەڕێتەوە بۆ قسەو ڕەئی هیچ کەس لەناو حزبەکەمان بۆیە من ناتوانم لەجێگای فراکسیۆن ڕەئی بدەم و ئەوە ئیشی سەرۆکی فراکسیۆنە و ئەندامانمان کاتێک گلەیی دەکەن ئەوە ڕەئی خۆیانەو یەکێتیش وای فێرکردووین”