نوچه‌نێت
لیژنه‌ى داكۆكى له ئازادى رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمى كوردستان ئامارى ساڵێكى پێشێلكاریيه‌كانى ئاشكرا كرد و گوتى، له ساڵى 2020 دا 315 حاڵه‌تى پێشێلكاریى له هه‌رێمى كوردستان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كراوه.
لیژنه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى زانیارییه‌كانى خسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌ندیكا ئاشكراى كردن، زۆرترین پێشێلكاریى له هه‌ولێر و سلێمانى بووه.
حاڵه‌تى پێشێلكاریى به‌گوێره‌ى ره‌گه‌ز به‌مشێوه‌یه بووه: نێر 308 مێ 7 كه‌س
زۆرترین جۆرى پێشێلكاریيش گرتن، رێگه‌نه‌دان به‌ڕووماڵكردن، هێرش وسووكایه‌تى بووه كه ئه‌م شێوه‌یه‌یه، گرتن : 42 حاڵه‌ت، رێگه‌نه‌دان به‌ڕووماڵكردن: 47 حاڵه‌ت، هێرش و سووكایه‌تى: 32 حاڵه‌ت.
سه‌ندیكا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و ئاماره له یه‌كى كانوونى دووه‌مى 2020 تا 31 ى كانوونى یه‌كه‌مى هه‌مان ساڵ تۆماركراون.