نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى بۆ چه‌ند بابه‌تێك كۆببێته‌وه، كه یه‌كێكیان پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ساڵى 2021.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران چه‌ند مژارێك تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێكیان پێشنووسى بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ ساڵى 2021 .
جیا له‌مه‌یش بڕیاره ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى پلانى وه‌زاره‌ته‌كان بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و زیادكردنى داهات.