نوچه‌نێت
گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق بیر له گۆڕینى ئاڵا وسروودى نیشتمانى ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به دیاركردنى رۆژى نیشتمانیش ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره لێدوانێكى حه‌سه‌ن نازمى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراقه و هاوكات وه‌زیرى رۆشنبیرییه.
نازم ئاشكراى كردووه عێراق كار بۆ گۆڕینى سروودى نیشتمانى و ئاڵاكه‌ى ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ندان پێشنیار هه‌یه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌م كاره زۆر ئاسان نییه.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له رۆژى نیشتمانى عێراق كردووه كه سێى تشرینى یه‌كه‌م دیاركراوه و پێشتر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌و به‌رواره هه‌بووه، چونكه له‌م رۆژه‌دا تاڵه‌بانى كۆچى دوایى كردووه.
حه‌سه‌ن نازم دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لال گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سێى تشرینى یه‌كه‌م رۆژى نیشتمانى عێراق بێت.
پێشتر له چه‌ندان قۆناغى سیاسى عێراق سروودى نیشتمانى و ئاڵاكه‌ى گۆڕاوه و دوا گۆڕانكاریش له‌دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس بوو له‌ساڵى 2003 .