نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئۆیل پرایس له راپۆرتێكدا باس له پرۆژه‌ى به‌نداوى فاو ده‌كات و ده‌ڵێ، ئامانجى سه‌ره‌كى عێراق له‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وت بگه‌یه‌نێته حه‌وت ملیۆن به‌رمیل.
دواى رێككه‌وتنى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆى كۆریاى باشوور، بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى به‌نداوى فاو، ماڵپه‌ڕه ئابوورییه‌كانى جیهان باسى گرنگى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن و پێیانوایه بارودۆخى ئابوورى عێراق له‌ڕووى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه زۆر باشتر ده‌بێت.
گرنگى پڕۆژه‌كه له‌ڕووى ستراتیژییه‌وه ئه‌وه‌یه نه‌وتى عێراق به ته‌واوى ئاسیا ده‌گه‌ینێ. له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ئۆیل پرایس هاتووه، عێراق ده‌یه‌وێ له ساڵى 2027 ئاستى به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وت بگه‌ینێته حه‌وت ملیۆن به‌رمیل.
كه ئێستا به‌هۆى رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س نزیكه‌ى سێ ملیۆنه و پێشتریش به‌ر له رێككه‌وتنه‌كه به چوار ملیۆن و 500 هه‌زار نه‌ده‌گه‌یشت.
به‌نداوى فاو له‌ڕووى بازرگانى و گواستنه‌وه كاریگه‌ریى ئه‌رێنى بۆ سه‌ر عێراق هه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به گرنگییه‌كى بۆ نه‌وت، ماڵپه‌ڕى ئۆیڵ پرایس باس له‌وه ده‌كات 24 ته‌نكه‌رى نه‌وتى گه‌وره له فاو دروست ده‌كرێن، هه‌ر یه‌كه‌یان قه‌باره‌كه‌ى 58 هه‌زار مه‌تر سێجایه و ده‌توانن نزیكه‌ى هه‌شت ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌ڵبگڕن.
بۆیه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، گه‌وره‌یى پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یى ئامانجى عێراق له‌ڕووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌وه یه‌كده‌گرێته‌وه كه به‌نیازه له 2027 پێى بگات.