نوچه‌نێت
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دانى به رۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقى نه‌ناوه، هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت به‌یاننامه‌یه‌ك له‌دژى كوردستان ده‌رده‌كات و به پێشیلكردنى ده‌ستوورى عێراق تۆمه‌تبارى ده‌كات.
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ، ” به‌توندى هه‌نگاوى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه دان به شه‌شى كانوونى دووه‌ن نانێن وه‌ك جه‌ژنێك بۆ سوپاى عێراق، ئه‌مه‌یش سووكایه‌تییه ده‌رهه‌ق به سوپا”.
له به‌شێكى تردا ده‌ڵێ، “ده‌بێت هه‌رێم واز له‌و ره‌فتاره‌ى بهێنێ كه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره”.
له‌شه‌شى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1921 سوپاى عێراق دانراوه، بۆیه هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا عێراقییه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆژه‌ى به بۆنه‌یه‌ك نازانێ، چونكه ئه‌م سوپایه له مێژووى خۆیدا چه‌ندان جار هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كوردستان و كوردى به ده‌یان شێواز چه‌وساندووه‌ته‌وه. دواجاریش له سه‌رده‌مى حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو كه هێرشى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له دژى كوردستان ئه‌نجام درا و سوپایش تێیدا به‌شدار بوو.