نوچه‌نێت
له راگه‌یه‌نراوى كۆتایى لووتكه‌ى عولا تایبه‌ت به وڵاتانى كه‌نداو، به چوار خاڵ باسى عێراق ده‌كرێت. ئه‌مه‌یش به هه‌لێك ده‌زانرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه هاوكارى عێراق بكه‌ن و هه‌ژموونى ئێرانى لێ دوور بخه‌نه‌وه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو له شارى عولاى سعوودى، لووتكه‌ى ژماره 41 ى وڵاتانى كه‌نداو به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ر له كۆنگره‌كه ئاماده‌بوو، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌ییه‌ك بوو بۆ كۆتایى ته‌نگژه‌ى كه‌نداو كه له‌ناوه‌ڕاستى 2017 له‌نێوان قه‌ته‌ر له‌لایه‌ك و چوار وڵاتى عه‌ره‌بى له‌لایه‌كى تر دروست بووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه، لووتكه‌ى كه‌نداو ستایشى عێراقى كردووه، له چوار بڕگه‌ى راگه‌یه‌نراوى كۆتایى باسى ئه‌م وڵاته‌ى كردووه، بۆیه ده‌بێت عێراق ئه‌مه به هه‌لێك بزانێت و پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى بكات.
چونكه عێراق به‌رژوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو هه‌یه، له‌وانه به‌گوێره‌ى كۆنگره‌ى كوێتى 2018 وڵاتانى كه‌نداو ده‌بێت پێنج ملیار دۆلار به عێراق بده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، جگه له‌مه‌یش بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراق به تۆڕى كاره‌باى كه‌نداو ببه‌ستنه‌وه.
ئه‌سیل نوجه‌یفى سه‌ركرده له به‌ره‌ى عێراقى كه به‌ره‌یه‌كى سوننه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، ته‌نگژه‌ى كه‌نداو هه‌لێك بوو بۆئه‌وه‌ى ئێران زیاتر خۆى به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و وڵاتانه نزیك ببنه‌وه ئه‌وا رێگریى له ئێران ده‌كه‌ن.