شلێر سهعید، نوچەنێت
بەهۆی تەقینی گوللە هاوەنێکەوە لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ باب و كورێك بوونە قوربانی، كوڕهكهیان گیانى لهدهست داوه و باوكهكهیش به سهختى برینداره.
شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ به میدیاكانى راگهیاند، “ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی تەقینی گوللە هاوەنێکەوە لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ باب و كورێك بوونە قوربانی”
گوتیشی” گەنجەکە تەمەنی 35 ساڵە و باوکیشی تەمەنی 70 ساڵە”.
ئاماژەی بەوەشکرد تەرمی گەنجەکە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
هەروەها باوکیشی لە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.