نوچه‌نێت
گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بده‌ن و ده‌شڵێ، ئه‌وه‌ى ده‌نگ نه‌دات ئه‌وا پابه‌ند نییه به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
بڕیاره ئێستا له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى بدرێت، بۆئه‌وه‌ى ببێته وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان. له‌و كاته‌دا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێنج په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیاریان داوه ده‌نگ به كاندیده‌كه نه‌ده‌ن.
گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، هه‌ر 12 په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاگاداركراونه‌ته‌وه ده‌نگ به كاندیده‌كه بده‌ن و پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان بن.
گوڵستان سه‌عید هۆشدارییش به په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌دات له‌وه‌ى گه‌ر یه‌كێكیان ده‌نگ نه‌دات ئه‌وا پابه‌ند نییه به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.