شلێرسه‌عید،تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
له‌سه‌ر دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه ، په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتووى ئیسلامیش ده‌ڵێ، “ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان سه‌لماندوویه‌تى له‌ژێر ركێفى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دایه”.
بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایى بكات و وه‌ك ئاشكرایش كراوه بڕگه‌یه‌كى دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌نگدان به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات په‌رله‌مان بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستى گرنگتر كۆنه‌بووه‌ته‌وه كه‌چى ئێستا وا به‌خێرایى دانیشتن ده‌كات، هه‌ڵه‌دنى گوتى، “له‌كاتێدا 35 رۆژه كۆنابێته‌وه كه چه‌ندان یاداشت هه‌یه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان، په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه بكرێت بۆ چه‌ندان پرسى گرنگ. كه‌چى په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پرسه كۆده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان له‌ژیر ركێڤى هه‌ژمونى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دایه و بێ ئه‌وان په‌نجه ناكا به‌هه‌وادا”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كگرتوو دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان دیاره و ده‌ڵێ، “ئێمه وه‌ك چۆن پێشتر ده‌نگمان به كابینه‌ى حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان نه‌داوه ، ده‌نگ به‌م وه‌زیره‌ش ناده‌ین چونكه پێمان وایه نه‌فه‌س و عه‌قڵیه‌تى حوكمڕانى له‌م هه‌رێمه‌دا ،گۆرانگارى به‌سه‌ر نه‌هاتووه”