بەرپرسێکى داعش بۆ چەکدارەکانى:
مووشەکى ئەمریکا تەنها 30 مەتر خۆڵ و 5 مەتر چیمەنتۆ دەبڕن
نووچەنێت
ئەگەر تەماشاى ئەکاونتى بەرپرسانى داعش بکەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەبینیت شڵەژاوییەکى ئێجگار زۆریان پێوە دیارە.
یەکێک لە بەرپرسەکانیان بەناوى سەعید ئەلعەقیدى ئامۆژگارى چەکدارانى داعش دەکات بۆ دووربوون لە زیان پێگەیشتن بەهۆى مووشەکبارانەکانى ئەمریکاوە، کە هەندێکیان تەواو لە لۆژیکەوە دوورن و هەست دەکەیت تووشى هستریا بووە. ئەمانە ئامۆژگارییەکانى عەقیدین:
1-مووشەکەکانى ئەمریکا تەنها 30 مەتر خۆڵ دەبڕن، بۆیە خۆتان و تەقەمەنییەکانتان لە شوێنێک بشارنەوە 30 مەتر ژێر زەوى بێت
2-مووشەکى ئەمریکا زیاتر لە 5 مەتر ئەستوورى چیمەنتۆ نابڕێت،بۆیە باشترە بارستەى 5 مەتر چیمەنتۆ بتانپارێزێت
3-چەندین بنکەى وەهمیى سەربازى درووست بکەن، تا ئەمریکییەکان بخڵافێن و بۆمببارانى ئەوانە بکەن
4-ئاگردانى نەوت دووکەڵێکى چڕ درووستدەکات و وادەکات فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان نەتانبینێت
5-مۆبایل بەکارمەهێنن، چونکە چاودێرى تەلەفۆنتان دەکەن و شوێنەکەتان دیارى دەکەن
6-هەموو سەعاتێک شوێنەکانتان بگۆڕن و لە شوێنان پێکەوە کۆمەبنەوە
نووچەنێت