نوچه‌نێت
رێواس فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌كات. سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن یه‌كێك له بڕگه‌كان ده‌نگدانه به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان.
به‌گوێره‌ى بانگهێشتكردنێك كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێواس فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو له په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌بڕگه‌كانى دانیشتنه‌كه ده‌نگدان ده‌بێت به كه‌مال ئه‌تروشى كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كاندید كراوه.