شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو له ساڵى 2020 رۆڵى چاودێریى په‌رله‌مان له رۆڵه یاسادانانه‌كه‌ى زیاتر بووه، زۆرترین به‌رپرسى بانگهێشت كردووه و كه‌مترین یاساى ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌ن له ساڵى 2020 رۆڵى یاسادانانى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو كه‌متر بووه، له به‌رانبه‌ردا رۆڵى چاودێریى زیاتر بووه.
چیا حەمید شه‌ریف لە فراكسیۆنی پارتی، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەرلەمان وسكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان، لەم بارەوە بە نوچەنێتى راگه‌یاند، راسته به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر په‌رله‌مان كاره‌كانى له رووى یاسادانانه‌وه كه‌متر بووه به‌ڵام له رووى چاودێرییه‌وه لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كاره‌كانى خۆیان كردووه.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، “ئه‌مساڵ زۆرترین كەسایەتی و سەرۆك وەزیران، وەزیرەكان و بەرپرسان ئامادەی پەرلەمان بوون”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به ژماره په‌رله‌مان له هه‌ر دوو رووى چاودێرى و یاسادانان له‌ساڵى 2020 چى كردووه ؟ چیا حه‌مید گوتى، “قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه و له دوو رۆژى داهاتوو ته‌واوى داهاته‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
سه‌باره‌ت به هه‌مان پرسیار سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر له لایه‌ن رێكخراوه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه فه‌رمى نیین و ئه‌وان له دوو رۆژى داهاتوودا زانیارى ورد له‌سه‌ر كاره‌كانى په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئامارى فه‌رمى نییه و وه‌ك له لێدوانه‌كانى سه‌ره‌وه‌یش ده‌ركه‌وت به بیانووى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له دوو رۆژى داهاتوو خۆى ئاماره‌كان ئاشكرا ده‌كات، ئاماره‌كان نادرێت به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت په‌رله‌مان له ساڵى رابردوو ته‌نیا پێنج یاساى په‌سه‌ند كردووه.
نوچه‌نێت پرسیارى له په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان كرد كه هاوكات بڕیارده‌رى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى په‌رله‌مانه، ئاخۆ له ساڵى رابردوو رۆڵى چاودێریى په‌رله‌مان له رۆڵه یاساییه‌كه‌ى زیاتر نه‌بووه؟ جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین بڕیاده‌رى لیژنه‌ى یاسایى به ئه‌رێنى وه‌ڵامى دایه‌وه گوتى، “چونكه به چه‌ند هۆكارێكه‌وه بارودۆخه‌كه جیاواز بوو”.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین گوتى، “بەهۆی بوونی پەتای كۆرۆنا كۆبونەوەكانی بۆماوەیەك پەكخست، بۆیە ئەوەش پرۆسەی تەشریعی دواخستووە بەڵام لەسەر ئاستی تاكه‌كه‌سى و لیژنەكان توانراوە كاری باش بكرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه بوارى یاسادانان به دڵى په‌رله‌مانتاران نه‌بووه،به‌ڵام ئه‌وه‌شیان هۆكارێكى تر‌ى هه‌بووه، جه‌لال محه‌مه‌د گوتى “راستە كاری پەرلەمان چاودێریكردن وتەشریع و بودجەیە و تا رادەیەك لە تەشریع بەدڵی فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمان نەبووە، من بەشێكی دەگێڕمەوە بۆ درەنگ پێكهێنانى حكوومەت لە سەرەتاكەی و بەشێكی دیكەی لە 2020 بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.