نوچه‌نێت
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبى لیكۆد له‌سه‌ر دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پرسیار له بینامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كراوه و له وه‌ڵام ده‌ڵێ، “جارێ قسه له‌سه‌ره هه‌ندێك بابه‌ت ناكه‌م”.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میدیاكانى ئیسرائیل ئاشكرایان كردووه شه‌وى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبى لیكۆدى ئیسرائیلى، پرسیارى ئه‌وه له نه‌تانیاهۆ كردووه ئاخۆ ئیسرائیل ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دروست بكات؟
نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێ، “جارێ نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت بكه‌م، به‌م دواییه‌یش سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بییم كردووه”.
پێشتر نه‌تانیاهۆ باسى له‌وه كردووه ژماره‌یه‌كى زۆر وڵاتانى عه‌ره‌بى به خێرایى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش له عێراق چه‌ندان سه‌ركرده‌ى سیاسى داوایان كردبوو عێراق به ئاراسته‌ى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بڕوات و به‌ڵام تا ئێستا له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئیسرائیل نییه.
له مانگى رابردوو كاتێك له مه‌ترسى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل، ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلى باسى له‌وه كردبوو داوا له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ئیسرائیل له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند وڵاتێكى تر كراوه وریا بن.
هه‌رێمى كوردستان له‌و كاته‌دا به فه‌رمى ره‌تیكرده‌وه هیچ نوێنه‌رایه‌تی و به‌رژوه‌ندییه‌كى ئیسرائیل له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.