نوچه‌نێت
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و مینه‌یان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه به یه‌كێك له كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان لێكنرابوو.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد ئه‌و مینه ده‌ریاییه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه كه به كه‌شتییه‌كى نه‌وتى عێراق له به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه لێكنرابوو.
هه‌ر به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى سۆمۆ كه تایبه‌ته به فرۆشتنى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، كه‌شتى نه‌وتى M/T POLA كه مینێكى ده‌ریایى پێوه لكێنراوه له هیچ وڵاتێكى هه‌رێمه‌كه نه‌هاتووه‌ته‌وه.
مینى ده‌ریایى جۆره چه‌كێكه له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار له ئاوى كه‌نداو له دژى كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان به‌كارهاتووه.
وڵاتانى رۆژئاوا به تایبه‌تى ئه‌مریكا ئێران له به‌كارهێنانى ئه‌و مینانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
