نوچه‌نێت
جه‌مال محه‌مه‌داوى په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى كرد، 333 به‌رپرسى حكوومى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دراونه‌ته دادگا و 20 كه‌سیان پله‌ى وه‌زیریان هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وانه‌ى دراونه‌ته دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى پله‌ى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیان هه‌یه.
محه‌مه‌داوى ده‌ڵێ، “20 تۆمه‌تبار پله‌ى وه‌زیریان هه‌یه و 27 یان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیین، ئه‌وانه‌ى پله‌شیان له خوار به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه ژماره‌یان 286 كه‌سه”.
باس له‌وه ده‌كات چوار وه‌زیر و حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له نێو 198 كه‌سن كه له‌سه‌ر كه‌یسى كاره‌با تۆمه‌تبار كراون.
جه‌مال محه‌مه‌داوى روونى ده‌كاته‌وه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه به “غیابى” دادگایى كراون و هه‌ندێكی تریش به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له سێ ساڵى رابردوو، عێراق له گه‌نده‌ڵى له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مه‌كان بوو.