شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كاتع روكابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 هه‌یه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حكوومه‌تى بكاتةوة بۆئه‌وه‌ى گۆڕانكاریى تێدا بكات.
كاتع روكابى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد له چه‌ند رۆژى داهاتوو لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ست به تاوتوێكردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه ره‌وانه‌ى حكوومه‌تى بكاته‌وه.
روكابى روونى كرده‌وه، “بودجه‌ى گشتى 2021 هه‌ڵه‌ى زۆرى تێدایه به‌م شێوه‌ش په‌رله‌مان ده‌نگى پێنادات ، بۆیه ئه‌و گرفتانه‌ى له بودجه‌ى گشتى دا هه‌یه ده‌بێت لیژنه‌ى دارایی پێداچونه‌وه‌ى بۆ بكات پێش ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێشبینى ده‌كرێت پڕۆژه‌كه جارێكى تر ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت بكرێته‌وه و ئه‌مه‌یش به كارێكى ئاسایى ده‌زانێ چونكه به بڕواى ئه‌و “جیاوازییه‌كى زۆر گه‌وره له‌نێوان واقیعى ئابوورى و بودجه‌كه هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى ده‌توانێ بێ دانیشتنى په‌رله‌مان ره‌تى بكاته‌وه، روكابى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لیژنه‌ى دارایى به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى گێڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى نییه.