نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له گوندێكى نزیك قه‌زاى سه‌ید سادق ئاڵایه‌كى داعش دانراوه و له‌ژێر ئاڵاكه بۆمبێك دانراوه، له‌كاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاكه دوو ئاسایش بریندار ده‌بن و “رووداو” ده‌ڵێ برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ به‌ر له نیوه‌ڕۆ له نێوان هه‌ر دوو گوندى كانى سپیكه و به‌رده‌ڕه‌شدا ئاڵایه‌ك دانراوه و له ژێر ئاڵاكه بۆمب دانراوه، كاتێك هێزێكى ئاسایش ده‌چێ ئاڵاكه له به‌رز لابدات، بۆمبه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو كه‌س له ئه‌نجامدا بریندارن.
هه‌ر رووداو نووسویه‌تى برینى یه‌كێكیان سه‌خته و له نه‌خۆشخانه‌ى شاره له سلێمانى پزیشكه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستى نه‌بڕنه‌وه و چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
تا ئێستا به‌رپرسانى ئاسایش به فه‌رمى لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌داوه، تاكو بزانرێ ئه‌و ئاڵایه‌ى داعش چۆن له‌وێ دانراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه، خه‌ڵكى ناوچه‌كه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ جموجۆڵێكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كه نه‌بووه. بۆیه پرسیارى گرنگ كه ده‌زگاكانى ئاسایش ده‌بێت وه‌ڵامى بده‌نه‌وه ئه‌وه‌یه ئایا ئاڵاى تیرۆریستانى داعش چى ده‌كرد له‌وێ؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى كه له شه‌ش ساڵى رابردوودا له عێراق و ده‌ركه‌وتووه. یه‌كێك له پیلانه‌كانى داعش ئه‌وه‌یه له‌ژێر شتێكى سه‌رنجڕاكێش بۆمبى ده‌چێنێ. بۆ نموونه چه‌ندان جار له عێراق له‌و شارانه‌ى كه ئۆپراسیۆنى رزگاركردنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درا، ده‌مانچه و شتى گرانبه‌هایان له‌ناو ماڵه‌كانیان داده‌نا كاتێك كه‌سێكى هه‌ڵیده‌گرته‌وه بۆمبى پێ ده‌ته‌قییه‌وه.