بنکەی تازەکردنەوە و تۆماری دەنگدەران لە سنووری هەولێر دەكرێتەوە

0

شلێر سه‌عید، نوچەنێت

نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەولێر دیاریكرد.

ئوفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، لەمڕۆوە شەموو ٢/١/٢٠٢١، ٥٣ بنکەی تازەکردنەوە و تۆماری دەنگدەرانمان لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەتەوە.

عەبدولڕەزاق موشیر گۆران بەڕێوەبەری ئوفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق گوتیشی “بەمەبەستی هاوکاری لە تۆمار و تازەکردنەوەی دەنگدەران ٣٧ تیمی گەڕۆک بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و ناوشارەکان دیاری کراوە و ٤٥ تیمی دیکەش کە ئەوانیش گەڕۆکن بۆ هاووڵاتییان پارێزگای هەولێر دیاری کراون”.

عەبدولڕەزاق موشیر ئاماژەی بەوەشکرد، كە هەموو دەنگدەران کارتی دیاریکردنی تەمەنیان بۆ دەنگدان هەبێت و بەبێ ئەو کارتە دەنگ نادرێت، هەروەها هەر هاووڵاتییەک کە پسوولەی خۆراکی هەولێر بێت و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، دەتوانێ لە سنووری پارێزگای هەولێر خۆی تۆمار بکات”.

هه‌وه‌ها نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەمەبەستی ڕاییكردنی كارەكانی هەڵبژاردنە پێشوەخەتەكە كە مانگی ٦ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، ناوی ئەو بنكەكانی پارێزگای هەولێری راگەیاند كە بۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدران دیاریكراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com