نوچه‌نێت
جۆن بۆڵتن راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له تویتێكدا دۆناڵ تره‌مپ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارتى كۆمارى تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتن له تویتێكیدا ره‌خنه له دۆناڵد تره‌مپ ده‌گرێت و ده‌ڵێ، “ده‌یه‌وێ پارتى كۆمارى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”.
له تویته‌كه‌ى بۆڵتن هاتووه، “وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ دوایین ئامانجى تره‌مپ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حزبه‌كه‌یه‌تى، ئه‌و ئاگرى ته‌رمه سیاسییه‌كه‌ى به هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كۆمارییانه خۆش ده‌كاته‌وه، كه بۆێرییان كرد ملكه‌چى نه‌بن”.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا هێرشى كرده سه‌ر سیناتۆر جۆن سۆن، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیارییه‌كانى كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیران و پێشتر گوتبووى ده‌بێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن قبووڵ بكرێت.
جۆن بۆڵتن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشتر كرایه راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا و به‌هۆى ناكۆكى بیروڕاى سیاسى هه‌ر له‌لایه‌ن تره‌مپیشه‌وه له پۆسته‌كه دوورخرایه‌وه.