عه‌سائیب و كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى و حزبوڵا و نوجه‌با باره‌گاكانیان چۆڵكردووه
نوچه‌نێت
عێراق و ئه‌مریكا هۆشدارییان داوه له ئێران و میلیشیاكانى له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك له عێراق. ماڵپه‌ڕى حوڕه‌یش ده‌ڵێ، “چوار میلیشیا له به‌غدا باره‌گاكانیان چۆڵكردووه”.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى و ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ده‌كرێن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مریكا وعێراق چه‌ندان جار هۆشدارییان داوه، سه‌باره‌ت هۆشدارییه‌كانى عێراق، وۆڵ ستریت جورناڵ باس له‌و نامه‌یه ده‌كات كه هه‌فته‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به ئه‌بوجیهاد هاشمى بۆ ئێرانى ناردووه و به‌رپرسیاریى لێكه‌وته‌ى هه‌ر هێرشێكى خستووه‌ته ئه‌ستۆى ئێران.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حه‌شدى شه‌عبى به حوڕه‌ى راگه‌یاندووه، كاتێك دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئیسماعیل قائانى سه‌ردانى عێراقى كردووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسى چوارلایه‌نى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش عه‌سائیب و كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى و كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى، بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با بوون.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و چوار لایه‌نانه ئێستا باره‌گاكانیان له به‌غدا چۆڵكردووه له‌ترسى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا زه‌برێكیان لێبدات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مریكا به جددى له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران تێگه‌یشتووه و ده‌ڵێ ، ئێران هێزه‌كانى خستووه‌ته ئاماده‌كارییه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.