نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزێكى زۆر له به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه، رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستیش له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى ئه‌مریكییه‌وه ده‌ڵێ، “ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان راسته‌قینه‌ن”.
میدیاكانى عێراق چه‌ندان وێنه و زانیاری‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن هێزێكى ئه‌منى زۆر له‌ناو به‌غدا بڵاویان پێكراوه.
یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له تویتێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ناو به‌غدا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “به‌گوێره‌ى پلانێكى پێشینه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
چه‌ند ده‌زگایه‌كى میدیاى ئه‌مریكا له‌سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانى ئه‌مریكاوه ئاشكرایان كردووه، ئێران به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
له‌وانه به‌رپرسێكى ئه‌مریكى به رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى راگه‌یاندووه، میلیشیاكانى ئێران كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رانى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران كردووه و به‌شێكى زۆر چه‌كى ئێران رژاوه‌ته عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى “واشنتن پۆست” ناوى پارێزراوه، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكانى بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا راسته‌قینه‌ن.