نوچه‌نێت
دواى هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیارانى عێراق له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه له‌شارى هه‌ولێر، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، یانزه گه‌نجیان له‌سه‌ر كاره ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكى پارێزگاى هه‌ولێر هاتووه، “بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر”
دواتر پارێزگاى هه‌لێر دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه كردووه و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه، له راگه‌یه‌نراوی پارێزگاى هه‌ولێر هاتووه، “هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و یازدە کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.
پارێزگاى هه‌ولێر له كۆتاییدا ده‌ڵێ، رێگه به هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نادرێت ئاسایش و میواندۆستى كۆمه‌ڵگا بشوێنێ.