نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر په‌یامى پیرۆزبایى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، یه‌كه‌م به‌رپرسى باڵایه دان به‌وه ده‌نێ ئه‌زموونى ده‌سه‌ڵاتى عێراق له دواى 2003 شكستى هێناوه.
به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى تازه بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، “قەیران و ئاسته‌نگه‌کان به‌ڵگه‌ی که‌موکورتین له سیستم و شێوازیی حوكمڕانی دا، بۆیه بەرپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی ئەوەمان لێدەخوازێت کاری جددی بکەین بۆ کۆتایی ھێنان بە گێژاوی قەیرانەکان، پێویستە دان بەوەدا بنێین کە سیستەمی حوكمڕانی دوای ساڵی (2003)، دووچاری کێشەی بنەڕەتی بووە و ناتوانێ وه‌ڵامی داخوازی و پێداویستی ئه‌م قۆناغه بێت”.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه كردووه و باسى ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێستا به‌رپرسانى باڵاى عێراق نكۆڵى له‌وه ده‌كه‌ن كه سیسته‌مى سیاسى عێراق شكستى هێناوه. له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه ” دواى 17 ساڵ له گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌و چینه‌ى كه ئێستا فه‌رمانڕه‌وایى وڵات ده‌كات، ئه‌وه یه‌كه‌م دانپێنانى فه‌رمییه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌وه”.
ئیسحان شه‌مه‌رى توێژه‌رى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و دانپێنانه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح باسى كردووه واقیعى ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه له عێراق و ته‌واو بێ متمانه‌یى له‌لایه‌ن خه‌ڵك له چینى سیاسى دروست بووه، بۆیه گۆڕینى ئاراسته‌ى سیاسى ده‌سه‌ڵات ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاوى چاكسازى بێت.