شلێر سه‌عید تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت له ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران، ئه‌گه‌رى هه‌یه میلیشیاكانى شیعه له به‌غدا گرژییه‌ك دروست بكه‌ن و ئه‌مریكایش وه‌ڵامیان بداته‌وه، پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رێمى كوردستان چه‌نده له پڕیشكى ئه‌م جۆره گرژییانه دوور ده‌بێت؟
چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى ئێران و میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى ده‌كه‌ن، كه له سێى كانوونى دووه‌مى رابردوو له هێرشێكى ئه‌مریكا كوژرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوو ده‌بێت و به‌رپرسانى ئه‌مریكایش هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندیان كردووه.
ئه‌وه‌ى گرنگ بێت ئه‌گه‌ر گرژییه‌كى له‌م جۆره دروست بێت ئه‌وا چ زیان به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ینێ؟ له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره دوو بۆچوونى جیاواز هه‌یه، یه‌كێكیان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرژییه‌ك دروست بێت ئه‌وا كاریگه‌ریى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، چونكه پێشتریش ئه‌مساڵ دوو جار به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر جارێكیان له لایه‌ن ئێران بوو كه له هه‌شتى كانوونى دووه‌م بوو. دووه‌میشیان له كۆتایى مانگى ئه‌یلوول بوو كاتێك گرووپێكى شیعه له ده‌شتى نه‌ینه‌واوه چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كرد.
جیا له‌وه‌یش خاوه‌نى ئه‌و بۆچوونه ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هه‌ولێر وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى به‌غدا سه‌یركراوه وده‌نگۆى ئه‌وه‌یش هه‌یه ئه‌مریكا دیپلۆماتكاره كشاوه‌كانى له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كردبێ، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه میلیشیاكان هه‌ڵه‌ى رابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
كه‌چى له‌به‌رانبه‌ردا بۆچوونێكى تر هه‌یه و پێیوایه ئه‌م گرژییانه په‌یوه‌ندى به هه‌رێمه‌وه نییه و به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه هه‌یه.
لیوا محه‌مه‌د سابیر هه‌مه‌وه‌ندى شاره‌زاى بوارى سه‌ربازیى، له‌باره‌ى كاریگه‌رى گرژییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “كاریگه‌ریى گرژییه‌كانى ناوخۆى عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان رێژه‌یییه ، به‌م شێوه نییه كه جێى مه‌ترسی بێت ،چونكه هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى تایبه‌ته خاوه‌ن پێگه‌ى خۆیه‌تى له‌رووى سه‌ربازى و ئابوورییه‌وه، بۆیه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نییه”
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌م شاره‌زاییه باسى له‌وه كرد مه‌رج نییه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ده‌كرێن جێبه‌جێ بكرێن و به‌ڵكو ته‌نیا بۆ جووڵاندنى هه‌ستى شه‌قام و پروپاگه‌نده‌یه.
عه‌مید عه‌دنان كنانی شاره‌زاى ئاسایشى عێراق له به‌غدا، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوو كه هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك روونه‌دات، ئه‌و گوتى “هه‌ڕه‌شه هه‌یه به‌ڵام من به دوورى ده‌زانم هیچ پێكدادانێك رووبدات”
ئه‌و شاره‌زایه‌ى ئاسایشى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر گرژییه‌ك دروست بێت به‌هۆى ئێران خزمه‌ت به تره‌مپ ده‌كات ،چونكه به پێى ده‌ستوورى ئه‌مریكى گه‌ر حاڵه‌تى له‌ناكاو رابگه‌یه‌نن ئه‌وه سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاته‌كانى ، ئێرانیش حه‌ز ناكه‌ن تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه، ئه‌وان پشوویان به بایدن خۆشه.
سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت “نوچه‌نێت” په‌یوه‌ندى كرد به به‌رپرسێكى باڵاى كورد له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و به بیانووى ئه‌وه‌ى “باش نییه كورد له‌م بابه‌ته قسه بكات” ئاماده نه‌بوو ناوى ئاشكرا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسه باڵاكه دووپاتى كرده‌وه هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له به‌غدا روو بدات ئه‌وا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخى به‌غدایه، بۆیه ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌رى هەیە دووبارە پێكدادان لەنێوان ئەمەریكا و ئێران دروست بێت ، ئەگەرى هەیە ئێران لە رێی ئەو باڵانەی هەیەتی لە بەغدا وحەشدی شەعبی لە بنكەكانی ئەمەریكا بدەن ، لە تۆڵەیی قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس” .
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى كورد له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “پێم باشە كورد تەداخولى ئەو بابەتە نەكات چونكە بۆ كورد باش نییە قسەی تێدا بكات، نەبادا وەك بابەتەكەی هۆشیار زێباری لێبێت و هەلبقۆزنەوە بۆ تێكدانی باری ئەمنی هەرێمی كوردستان”.