دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە!
نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى خراپى بارودۆخى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ره‌خنه ئامێز بڵاو ده‌كاته‌وه و ره‌خنه‌یه‌كى توند له سیاسه‌تى عێراق و ناوخۆى هه‌رێم ده‌گرێت، جێگره‌كه‌یشى ده‌ڵێ “حه‌زم ده‌كرد په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك توندتر بووایه”.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و وێراى ئه‌وه سه‌رى ساڵ له هه‌موو كوردستانیان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و گه‌لى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌یمانان له كوردستان و عێراق پیرۆز ده‌كات و هیواى به‌ڕێكردنى ناخۆشییه‌كان ده‌خوازێ.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى باس له‌و سته‌مانه ده‌كات كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ده‌كرێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ڵێ، “به‌ر له كۆتاییى ساڵى 2020، لە پەرلەمانی عێراق هەڵسوكەوتی هێزە سیاسییە سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان زۆر سته‌مكارانه بوو. سیاسەتێكی پڕ لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بوو به ئامانجى پەكخستنی خزمەتگوزارییەكان و برسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان. له یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییدا، هه‌موو هه‌وڵێكیان دا و به ناوى یاساوه فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بە هەموو شێوەیەك لە مووچه و شایسته دارایییه‌كان بێبەش كرد”.
دواتر نێچیرڤان بارزانى باس له‌وه ده‌كات نه‌ده‌بووایه، “سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و حكوومەتى فیدراڵ و هەموو دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق، ئەو نادادپەروەرییە بەرامبەر به فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكەن”.
له‌سه‌ر ئاستى سیاسه‌تى ناوخۆیش سه‌رۆكى هه‌رێم ره‌خنه‌ى هه‌یه و ده‌ڵێ، “لەسەر ئاستی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش، بەداخەوە ناكۆكیی سیاسیی نێوان لایەنە سیاسییه‌كان بەردەوامە، باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە! زۆركردنی ئەو جیاوازییە سیاسییانە، هێزی سیاسیی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز ده‌كات و دەبێتە هۆی پەرتكردنێكی گه‌وره‌ى كۆمەڵگە، ئەوەش سەقامگیریی كۆمەڵایەتی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان تێك دەدات و پێویستە بە زووترین كات ڕابگیرێت”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كه “ئه‌ركى هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستانه بیر لە پاراستنی مافەكان و قەوارەی ده‌ستوورى و سیاسیی هەرێمی كوردستان و سیستمى فیدراڵى بكەنەوە و پێكه‌وه كارى بۆ بكه‌ن، لەبەرئەوەش دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بەو ناكۆكییە سیاسییانە بهێنرێت و لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانمان ڕێكبكەوین، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پشتیوان ده‌بێت”
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێراى پیرۆزبایى، ره‌خنه‌ى تێدایه، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى دا بۆ كه‌ناڵى رووداو ده‌ڵێ، “په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له شوێنى خۆیه‌تى ده‌بووایه توندتر بێت”.