نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه دوێنێ چوارشه‌م نهێنیپارێزیى له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه، به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆن میجه‌ر بیرى له‌وه كردووه‌ته پشت له كورد بكات و نه‌یویستووه له ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كان به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى سه‌دام بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ببێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات به‌ریتانیا نهێنیپارێزیى له‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ڵگرت كه یه‌كێكیان نامه‌یه‌كه باس له په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا به دۆزى كورد ده‌كات.
نامه‌كه له لایه‌ن جۆن هۆڵمزى سكرتێرى تایبه‌تى جۆن میجه‌ر كه ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بووه نووسراوه. له نامه‌كه باس له ساڵى 1995 – 1997 ده‌كرێت.
ئه‌و كاته سه‌دام چه‌ند جارێك هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كوردستان و هێزه كوردییه‌كان به‌ره‌نگارى بوونه‌ته‌وه. ئه‌مریكا كه بێل كلنتۆن سه‌رۆكى بووه، بیرى له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سه‌دام كردووه‌ته‌وه.
له‌و كاته جۆن میجه‌ر له‌وه ترساوه كه جارێكى تر هێزه‌كانى به‌ریتانیا و ئه‌مریكا رووبه‌ڕووى سه‌دام ببنه‌وه. بۆیه به ئه‌مریكا راگه‌یاندووه به‌ریتانیا ناتوانێ پشگیریى ئه‌مریكا بكات.
زانیویه‌تى ئه‌مه “سووكایه‌تییه” بۆ به‌ریتانیا كه پشت له هاوپه‌یمانێتى كورد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و سووكایه‌تییه‌ى به باشتر زانیوه نه‌وه‌ك رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رژێمى سه‌دام حوسێن.
پاساوى میجه‌ر ئه‌وه بووه له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان ناوچه‌ى ئارامیان بۆ كورد داناوه و ده‌كرێ ئه‌مجاره پشت له كورد بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى تووشی شه‌رێكى تر نه‌بن.