دۆلار له‌ نرخه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى نزیك ده‌بێته‌وه‌

0

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار له‌ ته‌واوى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌و نرخه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌وه‌ بۆى دانراوه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه،‌ نرخى دۆلار له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ نموونه‌ له‌ بۆرسه‌ى كیفاح و حارسییه‌ له‌ به‌غدا نرخى 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته‌ 144 هه‌زار و 800 دینار.

جیا له‌م دوو بۆرسه‌ به‌ناوبانگه‌، شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌ندێك نووسینگه‌ى دراوگۆڕینه‌وه‌ 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 700 دینار فرۆشراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش 100 دۆلار به‌ 144 هه‌زار و 700 دینار فرۆشراوه‌ و كڕینیش به‌ 144 هه‌زار و 500 بووه‌.

له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى هه‌ر دۆلارێكیان كرد به‌ هه‌زار و 460 دینار، كه‌ پێشتر به‌ هه‌زار و 182 دینار بوو. ئامانجى ئه‌مه‌یش ده‌رچوون بوو له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى كه‌ هه‌یه‌.

له‌ هه‌فته‌ى رابردوو ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى كه‌ ئاژانسێكى تایبه‌ته‌ به‌ ئابوورى و دارایى له‌ شیكارییه‌ك رایگه‌یاند، عێراق ناتوانێ كۆنتڕۆڵى نرخى دۆلار بكات و له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ى كه‌ نرخه‌كه‌ى دیارى كردووه‌ به‌رزببێته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com