نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له رێگاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڤاكسینى ئۆكسفۆردى به ده‌ست ده‌گات و ئه‌مه‌یش دواى فایزه‌ر دووه‌م ڤاكسین ده‌بێت كه پێشبینى ده‌كرێت به عێراق بدرێت.
ریاز حه‌له‌فى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێداوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراق ئاشكراى كردووه، له رێگاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڤاكسینى ئۆكسفۆردى به‌ده‌ست ده‌گات.
ئه‌و ڤاكسینه دوێنێ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بڕیارى به‌كارهێنانى درا و له رێگاى كۆمپانیاییه‌كى تایبه‌ته‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر به‌رپرسانى عێراق رایانگه‌یاند، رێككه‌وتنیان كردووه بۆئه‌وه‌ى ڤاكسینى فایزه‌رى ئه‌مریكى به‌ده‌ست بهێنن.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى داعش، هاوپه‌یمانێكه له هاوینى 2014 بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دامه‌زراوه و زیاتر له 70 وڵات و رێكخراو تێیدا ئه‌ندامن. جگه له هاوكاری سه‌ربازى له چه‌ندان رووه‌وه هاوكارى عێراق ده‌كه‌ن.