نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى سائیروون رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به په‌رله‌مانى عێراق نه‌دراوه.
جه‌مال فاخر په‌رله‌مانتارى سائیروون له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى فیدڕاڵى بوونى رێككه‌وتنێكى له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه به ئێمه نه‌دراوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “پشكى كوردستان به‌نده به‌و بڕگانه‌ى كه له یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى داراییدا هاتووه، ئه‌گه‌رهاتوو حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبوو ئه‌وا به‌شه پاره‌كه‌ى ره‌وانه ده‌كرێت”.
دواتریش ده‌ڵێ، “په‌رله‌مان به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان هیچ شتێك تێپه‌ڕناكات”.
پێشتر هه‌ر یه‌كه له شاندى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق رایانگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى 2021 رێككه‌وتوون.