شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌سندكردنى بودجه‌ى عێراق دوا بكه‌وێت ئه‌وا كار به یاساى دارایى گشتى 2019 ده‌كرێت و ئه‌و كاتیش مانگانه 453 ملیار به هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت.
شێروان میرزا له لێدوانێكى تایبه‌تى بۆ نوچه‌نێت به پێویستى زانى هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ دواى سه‌رى ساڵى نوێ پابه‌ند بێت به هه‌ناردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كردووه.
چونكه وه‌ك ده‌ڵێ، “بۆئه‌وه‌ى بیانوو له‌لاى به‌غدا نه‌مێنێته‌وه”.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى 2021 كرد و گوتى، “ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه داوا بكه‌وێت و مانگى یه‌ك په‌سند نه‌كرێت ئه‌وا كار به یاساى كارگیرى دارایى ده‌كرێت بۆ ساڵى 2019 كه به‌گوێره‌ى ئه‌م یاسایه‌یش بێت ئه‌وا پشكى هه‌رێمى كوردستان مانگانه 453 ملیار دیناره”.