لە كەركووك لەدایكبوون دە بەرانبەر بە مردووانە

0

(نوچەنێت)

بەڕێوەبەر‌ی تەندروستی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ئەمساڵدا سێ هەزار و 476 حاڵەتی مردن تۆماركراون، لەبەرامبەریشدا 33 هەزار و 531 حاڵەتی لە دایكبوون تۆماركراوە.

د.نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئەمساڵی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكانی خستەڕوو رایگەیاند، ئەمساڵ سێ هەزار و 476 حاڵەتی مردن تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 763 كەسیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون، هەروەها 33 هەزار و 531 حاڵەتی لە دایكبوونیش تۆماركراوە.

حەمدی ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ 891 هەزار و 562 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، لەوەش 238 هەزار و 692 كەسیان بۆ بەشی ڕاوێژكاری پزیشكی كە 29 هەزار و 448 كەسیش نەشتەرگەریان ئەنجامداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com