تەقینەوەیەكی بەهێز فڕۆكەخانەی عەدەنی هەژاند

0

(نوچەنێت)

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكان لە فڕۆكەخانەی عەدەن لە وڵاتی یەمەن تەقینەوەیەكی گەورە روویداوەو به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەك  كوژراو و بریندار هه‌ن.‌

میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌، چەند خولەكێكی كەم دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی تایبەت بە وەزیرانی كابینەی نوێی حكوومەتی یەمەن هەڵفڕیوە، ئەو تەقینەوەیە روویداوە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكان هیچ یەكێك لە وەزیرەكانی كابینەی نوێ حكوومەتی یەمەن زەرەرمەندی ئەو رووداوە نەبوونە، بەڵام دەوترێت كوژرا وو برینداری تر هەن. ئاژانسی (فڕانس پرێس)یش هەمان زانیاری دووپات دەكاتەوە..

بەم دواییانە حكومەتی نوێی یەمەن بەئامانجی نەهێشتنی مەترسییەكانی ململانێی نێوان هەوادارانی عەبد رەبە مەنسووری سەرۆكی وڵات و هێزە جوداخوازیەكانی باشووری یەمەن دروست بوو، كە بەپێی زانیارییەكان دەبوایە ئەو دوو لایەنە بەیەكەوە لە دژی حوسییە توندڕەوەكانی ئەو ووڵاتە بجەنگن كە دەستیان بەسەر بەشی زۆری باكووری ئەو ووڵاتەدا گرتووە. بەڵام بەپێچەوانەوە ململانێكانیان بۆتە مەرسی لەسەر ئاییندەی ئەو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com