(نوچەنێت)
پارێزگارێكی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەنی لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری بانەی بەفەرمی ناساند و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا.
بەهمەن مورادینا، پارێزگاری پارێزگای کوردستان کەدەکەوێتە رۆژئاوای ئێران لەکۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگاکەیدا ئاماژەی بەوەکرد “حکومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەنی بەفەرمی ناساند، ئەو هەنگاوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە کەکاریگەری بەرچاوی لەسەر جوڵەی بازرگانی پارێزگاکەمان بەگشتی و شاری بانە بەتایبەتی دەبێت”.
دەشڵێ “لەهەفتەی داهاتووەوە هەردو دەروازەی مله خورد سروئاباد و خانم شیخانیش لە شاری مەریوان دەکرێنەوە، کردنەوەی ئەو دەروازانەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵكی بانە و مەریوان کەرەستە خۆماڵییەکان و پێداوسییەکانی ناو ماڵ هەناردەی عێراق بکەن و لەو رێگەیەوەش داهاتێک بۆ خۆیان دەسبەردەکەن”.
سەیران بەن یەكێكە لەمەرزە نیمچە فەرمییەكانی سنوری شارۆچكەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەروازەکە نزیكە 40 كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و هەرێمی كوردستان بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە، ڕۆژانە كەلوپەلی خۆراك و بیناسازی و كارەبایی و خواردەمەنی لێ هاوردە و هەناردە دەكرێت.
حكوومەتی عێراق دەروازەی “سەیران بەن”ی بەفەرمی ناساند
0
Share.