72 كاتژمێری ڕابردوو بۆ حكومەتی مستەفا كازمی یەكلاكەرەوە بوو

0

(نوچەنێت)
ماڵپەڕەی )ئیندیپێندێنت(ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ڕەوتی ڕووداوەكانی 72 كاتژمێری ڕابردوو لە بەغدا كە جیاوازبوو لە كاری ئاسایی حكومەتی عێراق بڕێكی زۆر متمانەی دروستكردووە و شتێك دەسكەوتی تێدابووە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی میلیشیاكان.
ماڵپەڕەكە لە ڕاپۆرتێكی درێژدا كە ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، بە گرنگییەوە باس لە هەنگاونانی حكومەتی كازمی دەكات بۆ دەستگیركردنی گروپێك بەتۆمەتی تێوەگلان لە هێرشە موشەكییەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كە ئەمەش لەكاری حكومەتەكانی پێشوودا نەبووە.
هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا ئەوەی بە گرنگ زانیوە كە میلیشیا وەلائییەكانی ئێران ناچاربوون پاشەكشە بە گوتاری توندڕەوانەی خۆیان بكەن و خۆیان لە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانە بێبەری بكەن و پشتیوانی كاری دەوڵەت بكەن لە عێراق، ئەگەرچی رەنگە بەشی زۆری ئەمەیان لەژێر كاریگەریی ترسەكانی كاردانەوەی توندی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكادا بێت بەرامبەر ئێران.”
لەلایەكی دیكە، ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، حكومەتی مستەفا كازمی لە بەردەم دوا تاقیكردنەوەی قورسدایە لەگەڵ باڵە چەكدارەكانی شوێنكەوتەی ئێران و بەرەنجامی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەش كەش و ڕەوتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دیاری دەكات.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە دەنووسێت “نزیكەكانی كازمی ئەوەیان دركاندووە كە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەمدواییە لەگەڵ چەكدارانی عەسایب و هەڕەشەكانی حیزبوڵڵای عێراقی دوا تاقیكردنەوەی هێزی سیستمی حوكمڕانییە و ئەنجامەكەشی كەشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو دیاری دەكات”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (شەرقولئەوسەت) لەدوا كۆبوونەوەی مستەفا كازمی و فەرماندە سەربازییەكاندا ناوبراو ئاسوودەتر دەركەوتووە لە جاران و لە بەیاننامەی كۆتاییشدا هەڕەشەی زۆری تێدابووە بۆ (چەكی بەرەڵا).
شەرقولئەوسەت باسی لەوەشكردووە، سەدر و ڕەوتەكەی بەشداری سەرەكین لە پاڵپشتیكردنی حكومەت لەبەرەنگاربوونەوەی میلیشیاكان و بۆ ئەوان یارییەكە دوو سەرەیە، ئەگەر حكومەت سەركەوت ئەوە بەپاڵپشتی و بەشداری ئەوان بووە، ئەگەریش شكستی كرد ئەوە ئامادەن خۆیان بۆشاییەكە پڕ بكەنەوە و بەو خەونە بگەن كە هەوڵی لەپێناودا دەدەن كە گرتنەدەستی دەسەڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com