نوچه‌نێت
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند بۆ پاراستنى ناوچه‌ى سه‌وز 30 زرێپۆش به سوپاى عێراق ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به هاوكاریكردنى سوپاى عێراق بۆیه 30 زرێپۆشى پێداوه.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات ئامانجى ئه‌م هاوكارییه ئه‌وه‌یه پاڵپشتى هێزه‌كانى عێراق بكرێت له پارستنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌شڵێ چه‌ند ئۆتۆمبیلێكى تریش كه له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دن به سوپاى عێراق ده‌درێت.
ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به ناوچه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ناوى هاتووه، له ماوه‌ى رابردوودا ده‌یان جار به مووشه‌ك هێرشى كراوه‌ته سه‌ر و ئێستایش هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ناوچه‌كه زیاد بووه.
ئه‌مریكا میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.