نوچه‌نێت
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى تۆڵه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى ده‌كاته‌وه و گوتیشى، “هێرشه‌كه‌ى سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د زله‌یه‌كى بچووك بوول له ئه‌مریكا درا”.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئیرناى ئێرانى، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران له كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى باسى له‌ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى كردووه و دووپاتى له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه كردووه.
رۆحانى ستایشى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه كه داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌شڵێ، “ئه‌و هێرشه‌ى كرایه سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د زله‌یه‌كى بچووك بوو، ئێمه له تۆڵه‌ى ده‌ستى سوله‌یمانى قاچى ئه‌مریكا ده‌بڕین”.
له سێى كانوونى دووه‌مى رابردوو قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له به‌غدا له هێرشێكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
دواى كوشتنى سوله‌یمانى، له هه‌شتى مانگى كانوونى دووه‌م ئێران هێرشى مووشه‌كى كرده سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكى له عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق.