نوچه‌نێت
شاره‌زاییه‌كى ئابوورى عێراق ده‌ڵێ، له‌به‌ر دوو هۆكار پڕۆژه یاساى بودجه له په‌رله‌مانى عێراق تێناپه‌ڕێت.
زه‌رخام محه‌مه‌د كه ئابووریناسێكى عێراقییه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكار په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 په‌سند بكات.
یه‌كه‌م هۆكار وه‌ك ئه‌و ئایبووریناسه باسى كردووه، ئه‌وه‌یه هیچ هه‌نگاوێكى چاكسازى له بودجه‌كه‌دا نییه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى حكوومه‌ت باسى ده‌كه‌ن.
دووه‌م هۆكاریش خه‌رجییه‌كانى زۆره، زه‌رخام محه‌مه‌د ده‌ڵێ، “بودجه‌كه زیاتر به‌كاربه‌ره، چاكسازیی نییه وه‌ك وه‌زیرى دارایى باسیكردووه”. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه چاكسازى پێویسته و به‌هۆى چاكسازیش خه‌رجییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
دوێنێ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان.