نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنى شه‌ش باڵیۆزداوه، ماوه‌ى كاركردنى سێ باڵیۆزیشى درێژكرده‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى نووسراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنى شه‌ش باڵیۆزى عێراقه به‌هۆى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى كاركردنیان.
وه‌ك له ناوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێكیان كورده. هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیشى داوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كاركردنى سێ باڵیۆز “سه‌یرى نووسراوه‌كه‌ى خواره‌وه بكه”.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كێشه له باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له ده‌ره‌وه هه‌یه و چونكه سه‌ركرده‌كانى باڵاى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن وه‌ك ئیمتیاز كه‌سانى نزیكى خۆیان داناوه.
