نوچه‌نێت
ئاژانسى ساناى سوورى ئاشكراى كرد به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند مووشه‌كێكى ئیسرائیلى ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌یه‌كى سووریا كراوه له نزیك دیمه‌شق و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه و سێیانیش بریندار بوون.
سانا ئاژانسى فه‌رمى سووریایه و ده‌ڵێ هێزه‌كانى به‌رگرى چه‌ند مووشه‌كێكیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له هێرشه‌كه سه‌ربازێك كوژراوه و سێیانى تریش بریندارن.
تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێكى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌داوه و هه‌میشه لێدوان له‌سه‌ر ورده‌كاریى ئه‌و هێرشانه نادات، به‌ڵكو ته‌نیا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه مه‌ترسى ئێران له هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌و هێرش ده‌كات.