نوچه‌نێت
به‌رپرسانى عێراق پێیانوایه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیاكان دوایین تاقیكردنه‌وه‌ى سیاسى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه و دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا ته‌نیا نییه موقته‌دا سه‌درى له‌گه‌ڵدایه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى میلیشیاكان به دوایین تاقیكردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى وه‌سف ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كازمى له‌م شه‌ڕه‌دا ته‌نیا نییه و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى له‌گه‌ڵه، چونكه سه‌در له ماوه‌ى رابردوودا پڕۆژه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه‌ى پێشنیاركرد، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكى شیعه پاڵپشتیان نه‌كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌وتى سه‌در ده‌یه‌وێ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنێ، بۆیه كازمى به‌و نیازانه‌ى سه‌درى زانیوه و په‌یوه‌ندى پێكردووه و داواى پشتگیریى لێكردووه.
ئه‌گه‌ر كازمى له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه سه‌ربكه‌وێ ئه‌وا سه‌دریش له ئامانجه سیاسییه‌كه‌ى نزیك ده‌بێته‌وه.
جگه له‌سه‌در قاسم ئه‌عره‌جى یه‌كێكه له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ كازمى دایه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى جڵه‌وى میلیشیاكان بكه‌ن.
ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانییه و سه‌ربه رێكخراوى به‌دره كه هادى عامری سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. به‌گوێره‌یى زانیارییه‌كانى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌عره‌جى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندان په‌یوه‌ندى كردووه.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌غدا نائارامه و مه‌ترسى ده‌كرێت له ساڵیادى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى گرنگى عێراقى و شانده دیپلۆماسییه‌كانى لێیه.