نوچه‌نێت
كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ده‌ستپێكى ساڵ
له به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌م كه خه‌ڵك هێشتا سه‌رگه‌رمى به‌خێرهاتنى ساڵى نوێ بوون، جیهان له‌گه‌ڵ هه‌واڵێكى نوێ به‌خه‌به‌رهات ئه‌ویش كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بوو. سوله‌یمانى چه‌ند ساڵێك بوو ململانێى ئه‌مریكاى ده‌كرد و دارێژه‌رى سیاسه‌تى ئێران بوو له ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. كوشتنى سوله‌یمانى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانى زیاتر كرد.

فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه
ئێران له تۆڵه‌ى سوله‌یمانى چه‌ند مووشه‌كێكى ئاراسته‌ى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كرد، كه‌چى یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له تاران به‌ر فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى كه‌وت و ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست كرد، چونكه له فرۆكه‌كه 176 كه‌س كوژران.

ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا
دواى مشتومڕێكى زۆر و ریفراندۆم و دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌ریتانیا له 31ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له یه‌كێتى ئه‌وروپا هاته ده‌ره‌وه.

كۆرۆنا دنیا ده‌ته‌نێته‌وه
له ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى نوێ له شارى وهانى چین هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و په‌تایه سه‌رى كێشا بۆ په‌تایه‌كى كوشنده‌ى جیهانى و به‌شێوه‌یه‌ك له مانگى ئایار زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرته‌وه. زیاتر له سێ ملیار كه‌س له له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه كران و به ملیۆنانیش بوونه قوربانى.

بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوو نه‌وت له ژێر سفر فرۆشرا
به‌هۆى كۆرۆنا و داخستنى بازاڕه‌كانى دنیا، نرخى نه‌وت دابه‌زى و دواجار له مانگى نیسان نرخه‌كه گه‌یشته ژێر سفر و نه‌وت به 31- فرۆشرا، كه ئه‌مه‌یش له مێژووى مرۆڤایه‌تى بوونى نه‌بووه.

گه‌روه‌ترین ته‌قینه‌وه‌ى نائه‌تۆمى
له چوارى ئابى ئه‌مساڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌رى به‌یرووت روویدا و 200 كه‌سى كرده قوربانى و به سه‌دان هه‌زار كه‌سیشى ئاواره كرد، به‌گوێره‌ى لێدوانى شاره‌زایان ئه‌و ته‌قینه‌وه به گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ى نائه‌تۆمى داده‌نرێت، له مێژوودا.

ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دوژمنایه‌تى كه له سه‌د ساڵى رابردوودا هه‌موو، ئاراسته‌یه‌كى عه‌ره‌بى دروست بووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. بۆیه هه‌ر یه‌كه له ئیمارات و به‌حرێن په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند.
