نوچه‌نێت
شاندێكى باڵاى ئێران ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه، به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى كازمى، شانده‌كه پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌نگاوه ئه‌منییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندێكى باڵاى ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تى ره‌زا ئه‌ردكانیان وه‌زیرى وزه‌ى ئێران گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، شانده‌كه به ناوى حه‌سه‌ن رۆخانى به كازمى راگه‌یاندووه، كه ئێران پاڵپشتى له هه‌نگاوه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنى چه‌ك و جڵه‌وكردنى ئه‌و گرووپانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان.
دوێنێ كازمى شاندێكى باڵاى نارده ئێران، داواى له‌م وڵاته كرد له كۆنتڕۆڵكردنى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى شیعه هاوكارى بكات. چونكه ماوه‌یه‌كه ئه‌و گرووپانه ئاسایشى وڵاتیان تێكداوه.