لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆتایی بە بندیوارەكان دەهێنێ

0

(نوچەنێت)
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میکانیزمی کۆتایی هێنان بە دیارەی موچەخۆری بندیوار لە دام و دەزگا حکومییەکان راگەیاند.
ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2020، رایگەیاند “ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری بندیوار لە دامەزراوەکان بونیان هەیە و پێویستە کۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنرێت.
وتیشی “باشترین چارەسەر بۆ ئەو دۆسیەیە دروستکردنی داتای گشتییە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان، لەرێگەی پشتبەستن بە کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو”.
تەمیمی باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی پێی وتوون کە سێ ملیۆن و 250 هەزار فەرمانبەر بوونیان هەیە، زیاتر لەوەش فەرمانبەری گرێبەست بوونیان هەیە، ئەوەش واتا زیاتر لە شەش ملیۆن و نیو فەرمانبەر هەیە، جگە لەوانەی مینحە و موچەی تایبەت وەردەگرن لەگەڵ خانەنشینان.
جەختیشیکردووەتەوە، ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەر کەمترە لەو ژمارەیە، چارەسەرێکی دیکە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسیەیە لە رێگەی پەنجە مۆر و دەوامی رۆژانەی فەرمانبەر و بایۆمەترییەوە دەبێت، لەگەڵ پێدانی موچە بەفەرمانبەر خۆی، نەک لە رێگەی کەسێکی دیکەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com